به‌وێنه.. خۆپیشانده‌رانی كه‌ركووك رێگه ناده‌ن سندووقه‌كانی ده‌نگدان بگوازرێنه‌وه به‌غدا
خۆپیشانده‌رانی كه‌ركووك: تا ده‌نگه‌كان به به‌ده‌ست هه‌ژمار و هه‌لاوێر نه‌كرێن رێگه ناده‌ین سندووقه‌كانی ده‌نگدان بگوازرێنه‌وه به‌غدا
K24- هه‌ولێر:
به‌ده‌یان هاووڵاتی شاری كه‌ركووك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌رییان له‌به‌رده‌م كۆگای سندووقه‌كانی ده‌نگدانی ئه‌و پارێزگایه سازكرد، بۆئه‌وه‌ی رێگگه نه‌ده‌ن سندووقه‌كانی ده‌نگدان له‌و شاره بگوازرێنه‌وه بۆ به‌غدا.
به‌گوێره‌ی سایتی "به‌غدادولیه‌وم"، خۆپیشانده‌ران چادریان له‌به‌رده‌م كۆگای كۆكردنه‌وه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان له ناوچه‌یه‌كی شاری كه‌ركووك له‌سه‌ر رێگای به‌غدا هه‌ڵداوه‌ته‌وه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سندووقانه ناده‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه‌یان ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن، پرۆسه‌ی هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردن به‌ده‌ست ئه‌نجامبدرێت و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، رێگه به گواستنه‌وه‌ی سندووقه‌كان ناده‌ن.
H.B
.jpg)