پۆليسى سلێمانى خرايه حاڵه‌تى ئاماده‌باشييه‌وه
هه‌ر كه‌سێك ته‌قه بكات، رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە و بەپێی یاسا سزا دەدرێت
K24 – سلێمانى:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی كە بەهەر هۆكارێك تەقە دەكەن، یان تەقەی خۆشی دەكەن و راشيگه‌ياند، پۆليس خراوه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشييه‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا پۆليسى سلێمانى راشيگه‌ياندووه، هه‌ر كه‌سێك ته‌قه بكات، رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە و بەپێی یاسا سزا دەدرێت.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، تەواوی هێزەكانی سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتى پۆليسى سلێمانى، خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە تەواوی شەقام و كۆڵان و شوێنە گشتییەكاندا بڵاوەیان پێكراوە و هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی دەپارێزن .
شه‌وى رابردوو، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايگه‌ياند، به فه‌رمانى يه‌كێتى ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و حزبه به چه‌كى قورس په‌لامارى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيان له گردى زه‌رگه‌ته داوه و زيانێكى ماڵيى زۆر به‌ر باره‌گاكانيان كه‌وتووه.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان هێرشه‌كه دواى ئه‌وه ئه‌نجامدراوه، جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى به مۆبايل په‌يوه‌نديكردووه به قادرى حاجى عه‌لى، هه‌ڵسوڕاوى ديارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و هه‌ڕه‌شه‌يان له يه‌كتر كردووه.
ئه‌مڕۆش جه‌عفه‌ر مسته‌فا رايگه‌ياند، ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بوونه له هێرشه‌كه و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى به په‌لاماردانى كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى تۆمه‌تبار كرد.