ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك دووباره به‌ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێنه‌وه
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رازی بووه ده‌نگه‌كانی كه‌ركووك به‌ده‌ست هه‌لاوێر و هه‌ژمار بكرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی عێراقی، دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی لایه‌نه‌كانی شاری كه‌ركووك له‌سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری ده‌كه‌نه‌وه، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رازی بووه، ده‌ست به هه‌لاوێركردن و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و شاره له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ده‌یان هاووڵاتی شاری كه‌ركووك رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌رییان له‌به‌رده‌م كۆگای سندووقه‌كانی ده‌نگدانی ئه‌و پارێزگایه سازكردووه، بۆئه‌وه‌ی رێگگه نه‌ده‌ن سندووقه‌كانی ده‌نگدان له‌و شاره بگوازرێنه‌وه بۆ به‌غدا.
به‌گوێره‌ی سایتی "به‌غدادولیه‌وم"، خۆپیشانده‌ران چادریان له‌به‌رده‌م كۆگای كۆكردنه‌وه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان له ناوچه‌یه‌كی شاری كه‌ركووك له‌سه‌ر رێگای به‌غدا هه‌ڵداوه‌ته‌وه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سندووقانه ناده‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه‌یان ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن، پرۆسه‌ی هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردن به‌ده‌ست ئه‌نجامبدرێت و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، رێگه به گواستنه‌وه‌ی سندووقه‌كان ناده‌ن.
H.B