له‌سه‌ر ریفراندۆمی كوردستان په‌رله‌مانتارێكی ئاكپارتی ره‌خنه له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت
"هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی حكومه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر سه‌رۆك بارزانی له‌كاتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڵه‌بووه"
K24- هه‌ولێر:
مێردین‌ی ئۆرهان میرئۆغڵو، په‌رله‌مانتاری كوردی ئاكپارتی له په‌رله‌مانی توركیا، ره‌خنه‌ی توند له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی حكومه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر سه‌رۆك بارزانی له‌كاتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڵه‌بووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئاكپارتی جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێستا حكومه‌تی توركیا ورده ورده خه‌ریكی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌یه، كه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌یبووه و ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر توركیا دژایه‌تی كورد بكات، ناتواتێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچ هه‌نگاوێك بهاوێژێت و، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی توركیاییه".
دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره بڕیاریدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و تاران رووبه‌ڕووی ئه‌و خواسته‌ی گه‌لی كوردستان ببنه‌وه، كه له 25 ئه‌یلولی ساڵی 2017، زیاتر له 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی به‌ڵێیان به سه‌ربه‌خۆییدا و، به‌پیلانێكی هه‌رێمی و ناوخۆیی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌باربرا كه له‌سه‌ر لێواری له‌دایكبوون بوو.
H.B