كۆميسيۆن: ئه‌مشه‌و ئه‌نجامى به‌رايى راده‌گه‌يه‌نين
له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا ئه‌نجامى به‌رايى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌يه‌نين
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى پرۆسه‌كان له كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌فا جابرى، رايگه‌ياند، له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا ئه‌نجامى به‌رايى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌يه‌نين.
كه‌ناڵى عێراقييهى نيمچه ره‌سمى له زارى جابرييهوه بڵاويكرده‌وه، "ئه‌مشه‌و كۆميسيۆن ئه‌نجامى به‌رايى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بڵاوده‌كاته‌وه".
گوتيشى: "لێكۆڵينه‌وه له سكاڵاكانى كه‌ركووك، كاريگه‌رى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى راگه‌ياندنى ئه‌نجامه به‌راييه‌كان ناكات".