دوای هه‌ڵبژاردن حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌م هه‌نگاوانه پێكده‌هێنرێت
ورده‌كاری چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌ت
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، راسته‌وخۆ دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و په‌سه‌ندكردنی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، به‌م هه‌نگاوانه حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكده‌هێنرێت.
- فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له ماوه‌یه‌ك كه 15ی رۆژ پتر نه‌بێت.
- له دانیشتنی یه‌كه‌م، په‌رله‌مان سه‌رۆكێك و دوو جێگر به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
- په‌رله‌مان له ماوه‌ی 30 رۆژ، به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتاران، سه‌رۆكی نوێی وڵات هه‌ڵبژێرێت.
- سه‌رۆكی نوێی وڵات، گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مان راده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێ پێكبهێنێت.
- سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، ده‌بێت له ماوه‌ی 30 رۆژدا ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی دیاریبكات و بیخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن و متمانه به كابینه‌كه‌ی بدرێت.
- په‌رله‌مان وێڕای په‌سه‌ندكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، متمانه به وه‌زیره‌كان ده‌دات.
- له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، یان په‌رله‌مان كابینه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه، سه‌رۆك كۆمار كاندێدێكی دیكه له دووه‌م گه‌وره‌ترین فراكسیۆن راده‌سپێرێت كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێكبهێنێت.
هه‌ڵبژاردنی خوولی چواره‌م په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی 12ی ئایاری رابردوو ئه‌نجامدراو و تا ئێستا هه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان هه‌شت پارێزگا به ته‌واوه‌تی یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌نجامی به‌رایی 10 پارێزگای عیراق بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش، گه‌وره‌ترین لیست له 60 كورسی تێپه‌ڕناكات، بۆیه پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ پێویستی به هاوپه‌یمانێتی نوێ ده‌بێت و پێده‌چێت راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێ دوابكه‌وێت.
په‌رله‌مانی عێراقیش 320 كورسییه، له‌گه‌ڵ 9 كورسی كۆتا بۆ پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ته‌واوی عێراق، ده‌گاته 329 كورسی.
ا. م