هۆشیار زێباری: ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو بێت ده‌بێته گه‌وره‌ترین كوتله له په‌رله‌مانی عێراق
"رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بو كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری, ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كوردستان 24 ئاشكرای كرد: سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كۆی گشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
زێباری دووپاتیكرده‌وه: كورد له به‌غدا یه‌كگرتوو بێت، ئه‌وا ده‌بێته گه‌وره‌ترین كوتله له نێو په‌رله‌مانی عێراق و، كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانووستانه‌كان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی راگه‌یاند و، كوتله‌ی سائیرون كه‌له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، به به‌ده‌ستهێنانی 54 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
H.B