سیستمی ئەلیكترۆنی ھەرا دەنێتەوە
گۆڕان: بەڵگەكان دەخینەڕوو
K24 - ھەولێر
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گروتینه‌ی به حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كانه‌وه ده‌بینرا له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان، به‌شێك له لایه‌نه كوردستانییه‌كان نا ئومێدیان لێ به‌دی ده‌كرێ و ده‌ڵێن، سیستمی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان هاككراوه و ده‌نگه‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی دیكە براوه. سەبارەت بە ھاككردنی سیستمەكه، شارەزایەكی بواری ئایتی دەڵێ، ھاككردن بۆ ھەر جۆرە سیستەمێكی ئەلیكترۆنی یان سۆفتوێر دەكرێ، بەڵام بۆ ئەم پرسە رەنگە جۆرێك لە ساختەكاری ھەبێ، ئەویش بە ھاوكاری كۆمپانیای جێبەجێكار.
گۆدار جادر، شارەزا لە بواری ئایتی بە كوردستان24 راگەیاند: "كاركردن لە سیستمی دەنگدانی ئەلیكترۆنی لە سۆفتوێری ئامێرەكە دەست پێدەكات تا ناردنی ئەنجامەكان بۆ داتابێیسی سەنتەر، ھەر یەك لەوانە ئامادەیە بۆ ئەوەی دەستكاری بكرێن، لە رووی ھونەرییەوە ئەگەر كۆمپانیای جێبەجێكار بیەوێت یان پرۆسەی دەنگدان بەباشی بەڕێوەنەچێت، دەتواندرێت دەستكاری ئەنجامەكان بكرێت".
بزووتنەوەی گۆڕان لەو لایەنە سیاسییانەیه ھەر لە یەكەم رۆژی ئاشكراكردنی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەكانەوە باسی ساختەكاریی و ھاككردنی سیستمی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان دەكات، په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان، بە نیشاندانی ھەندێك بەڵگە لە رێككەوتی دەنگدانەكە، سوور بوونی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو كه لە پرۆسەی دەنگدانی بە تایبەت لە سنووری سلێمانی و كەركووك ساختەكاری زۆر كراوە .
عەلی حەمە ساڵح، ئەندام پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: "ھەموو ئەنجامەكان رۆژێك پێش ھەڵبژاردن داندراون، واتا لە كوردستان كەس دەنگی نەداوە، بەڵگەكانمان لەبەردەستە و دەیخەینەروو، بەڵگەمان لەبەردەستە رۆژێك پێش وادەی ھەڵبژاردن دەنگدراوە، بۆیە ئێمە پێمانوایە پێشتر سیستمەكە بەرنامەڕێژكراوە".
هه‌رچه‌نده به‌ر له ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی، زۆر گه‌شبین بوون و بانگه‌شه‌یان ده‌كردن كه ئیتر بواری ساخته‌كاری نه‌ماوه له‌به‌رده‌م حزبه‌كان، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی گه‌شبینییه‌كانیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره زۆرترین ناڕه‌زایی له‌سه‌ره به‌هۆی ساخته‌كارییه‌وه.
ھ.م