به فه‌رمی چاره‌نووسی كارڤاخاڵ له مۆندیال یه‌كلایی كرایه‌وه
ته‌واوی ورده‌كاری له باره‌ی جۆری پێكانه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه

كارڤاخال به‌رگریكاری ریال مه‌درید به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا به‌شداری له مۆندیالی رووسیا ده‌كات.
كه‌مێك پێش ئێستا، پێگه‌ی فه‌رمی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌فه‌رمی جۆری پێكانه‌كه‌ی كارڤاخالی بڵاوكرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه ئه‌م یاریزانه تووشی پێكانێكی سووك بووه له رانی راستی و پێویستی به پشوو هه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت كارڤاخال ته‌نیا له یاری یه‌كه‌می ئیسپانیا له مۆندیال نه‌توانێت یاریی بكات.
كارڤاخال له نیوه‌ی یه‌كه‌می فایناڵی چامپیۆنزلیگ تووشی پێكان بوو دواتر بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌م یاریزانه ناتوانێت به‌شداری له مۆندیال بكات.
دانی كارڤاخاڵی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، پێشتر یاری بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كردووه، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می ماتادۆره‌كان ته‌نیا 15 یاری ئه‌نجام داوه، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی كه‌مه، چونكه پێشتر به‌هۆی پێكانه‌وه له یۆرۆی 2016 دابڕا، بۆ مۆندیالیش هێشتا به رێژه‌ی 100% چاره‌نووسی دیار نییه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و یاریزانه ده‌توانێت یاوه‌ری ئیسپانیا بكات بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی رووسیا.