پێكه‌نینێك 9 برینداری لێكه‌وته‌وه‌

سه‌رنشینێك هاواری كردووه‌ بۆمب له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دایه‌

K24 - هه‌ولێر:

لە فڕۆکەخانەی سۆپادیۆ لە شاری پۆنتیاناکی ئیندۆنیسیا، فڕۆکەیەک پێش ئەوەی گەشتەکەی بەرەو شاری جاکارتا دەستپێبکات، لە لایەن سەرنشینێکیەوە کێشەی بۆ دروست دەکرێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری هەواڵی دەیلی مەیلی بەڕیتانی ، کەسێکی تەمەن ٢٦ ساڵ پێش ئەوەی فڕۆکەکە بفڕێت هاواری کردووە" بۆمب لەناوە فڕۆکەکە هەیە".

گرتە ڤیدیۆیەکە ئەو ساتەوەختە نیشان دەدات کە ١٨٩ سەرنشینی فرۆکەکە پەنجەرەی فریاکەوتنی فڕۆکەکە دەشکێنن و بەسەر باڵێکی فڕۆکەکە خۆیان فرێدەدەنه‌ خوارەوەو بەوهۆیه‌شه‌وە ١٠ کەس بریندار بوون.

دوای ئەوەی پۆلیسی فڕۆکەخانە، فڕۆکەکە دەپشکنن، هیچ بۆمب و تەقەمەنیەک لەناو فڕۆکەکە نادۆزنەوە بەڵکو کەسی تۆمەتبار بۆ گاڵتە و پێکەنین ئەوەی گووتوە. بەهۆیەوە تۆمەتبارەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

Fly Erbil Advertisment