هه‌سه‌ده وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌سه‌د ده‌داته‌وه
ئه‌سه‌د هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی ده‌كات و هه‌سه‌ده‌ش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م وه‌ڵامی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د, سه‌رۆكی سووریا، گوته‌بێژی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه رایده‌گه‌یه‌نێت، چاره‌سه‌رى سه‌ربازی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق هیچ ئه‌نجامێكی نابێت.
كينۆ گابریێل، گوته‌بێژی هه‌سه‌ده بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز گوتی: "چاره‌سه‌ری سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌بێته هۆی زیان و وێرانبوونی زیاتر و سه‌ختتركردنی ژیانی گه‌لی سووریا".
گابریێل جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ئه‌و رێگه‌چاره‌یه نییه كه هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌سته‌وه بدات.
به‌شار ئه‌سه‌د له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "رووسیه‌لیه‌ومی" رووسی، كه ئه‌مڕۆ 31ی ئایار/ مایۆی 2018 بڵاوكرایه‌وه، رایگه‌یاند، دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌ك، ئێستا تاكه كێشه مابێت، هێزه‌كانی سووریای دیموكراته كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هاوكاری ده‌كرێن و رووبه‌رێكی زۆرییان له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا "رۆژئاوای كوردستان"، به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌سه‌د هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له هه‌سه‌ده كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بژاره‌ی سیاسییانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت و دانوستان و گفتوگۆ نه‌گاته ئه‌نجام، ناچارن به زه‌بری هێز ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی سووریا دیموكرات (هه‌سه‌ده)، له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2015 دامه‌زراوه، هه‌رچه‌نده هۆزه عه‌ره‌به چه‌كداره‌كان و هه‌ندێك توركمان و مه‌سیحی باكووری سووریاشی له خۆ گرتووه، به‌ڵام زۆرینه‌ی كورده و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) پێكهینه‌ری سه‌ره‌كییه، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه راسته‌وخۆ پاڵپشتی ده‌كرێت و پڕچه‌ك كراوه.
ا. م