له ره‌ققه داواى ده‌ركردنى هه‌سه‌ده ده‌كرێت
دوێنێ له شاره‌كه خۆپيشاندان دژى ده‌سه‌ڵاتدارێتى هه‌سه‌ده ئه‌نجامدراوه
K24 – هه‌ولێر:
له شارى ره‌ققه، كه دواى رزگاركردنى له ده‌ستى داعش له لايه‌ن هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، داواى ده‌ركردنى ئه‌و هێزانه ده‌كرێت.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، دوێنێ له شاره‌كه خۆپيشاندان دژى ده‌سه‌ڵاتدارێتى هه‌سه‌ده ئه‌نجامدراوه.
خۆپيشاندانه‌كه دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند رۆژى رابردوودا گرژى له نێوان به‌شێك له دانيشتوانى ره‌ققه و هه‌سه‌ده درووست بووه.
ئه‌و خه‌ڵكه‌ى ناڕازين له هه‌سه‌ده، داواى ده‌رچوونى هه‌سه‌ده له شاره‌كه‌يان ده‌كه‌ن.
هه‌سه‌ده به پشتيوانى ئه‌مريكا له ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى فراواندا توانى ره‌ققه له ده‌ستى داعش رزگار بكات.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ڵێت: به هۆى چوونى هێزه ئه‌منييه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنى ره‌وشه‌كه، گرژى نێوان هه‌ردوولا زياتر بووه.
ده‌نگى ته‌قه ناو به‌ناو له ره‌ققه ده‌بيسترێت و ميليشياى (ليواى شۆڕشگێڕانى ره‌ققه) كه‌وتووه‌ته دژايه‌تيكردنى هه‌سه‌ده.
سه‌رچاوه: روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ
ئ.ر