هه‌سه‌ده وه‌ڵامى به‌شار ئه‌سه‌دى دايه‌وه
هه‌سه‌ده: رێگه‌ى سه‌ربازى چاره‌ى ده‌ردى سووريا ناكات
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، رێگه‌ى سه‌ربازى نامانگهيهنێته هيچ ئه‌نجامێك و چاره‌سه‌رى ده‌ردى سووريا ناكات.
كينۆ گابرييل، وته‌بێژى هه‌سه‌ده وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى سووريا، (به‌شار ئه‌سه‌د)ى دايه‌وه و ره‌تيكرده‌وه، بژارى سه‌ربازى بگاته هيچ ئه‌نجامێك.
دوێنێ سه‌رۆكى سووريا رايگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر كورده‌كان و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده به دانووستان كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ديمه‌شق يه‌كلا نه‌كه‌نه‌وه، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هێزى سه‌ربازى.
ئه‌و وته‌بێژه‌ى هه‌سه‌ده دووپاتيكرده‌وه، هه‌ر هه‌وڵێكى سه‌ربازى له دژى هه‌سه‌ده سه‌رده‌كێشێت بۆ وێرانكارى زياتر و رژانى خوێنى زۆرتر.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر