توركیا: یه‌په‌گه منبج چۆڵ ده‌كات
یه‌په‌گه‌ش وه‌ڵامی توركیا ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند لە ماوەی 10 رۆژدا، نەخشە رێگای شاری مەنبج کە لە لایەن تورکیا و ئەمریکاوە رێکكەوتنی لەسەرکراوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، تورکیا لەگەڵ ئەمریکا بۆ "خستنە دەرەوەی هێزە کوردییەکان لە مەنبج رێکكەوتووە، لە چەند رۆژی داهاتوو هێزە کوردییەکان شاری مەنبج چۆڵ دەکەن".
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، گوتیشی: "رێکكەوتنەکە کراوە و ئەمەش رێگایەکی درووستە لەگەڵ ئەمریکییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەشێوەی ئاشتییانە".
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای دایه‌وه و رایگه‌یاند، لە ساڵی 2016، لەسەر داوای ئەنجوومەنی سەربازی منبج هێزەکانیان چوونەتە شاره‌كه و پاشان کشاونەتەوە.
لە بڵاوکراوەکەی یەپەگەدا هاتووە: "ئێستا هیچ هێزێکمان لە منبج نییە، تەنها چەند راوێژکارێکمان هەیە و ئەوانیش دەکشێنەوە".
دوای داگیرکردنی شاری عفرین، تورکیا نیازی هەیە یەپەگە، كه هێزیكی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده‌یه)، لە منبج وەردەربنێت، بۆ ئەمەش لەگەڵ ئەمریکا رێكکەوتووە.
هـ. ج