ريهانا دڵى عاشقه سعوودييه‌كه‌ى شكاند
"لێى بێزار بووه"
K24 – هه‌ولێر:
گۆرانيبێژى ئه‌مريكايى، ريهانا رايگه‌ياند، له خۆشه‌ويسته‌كه‌ى، ملياردێرى سعووديى حه‌سه‌ن جه‌ميل جيابووه‌ته‌وه.
ريهانا و حه‌سه‌ن جه‌ميل ماوه‌ى نزيكه‌ى ساڵێكه په‌يوه‌ندييان هه‌بووه و وه‌ك دوو خۆشه‌ويست به‌يه‌كه‌وه بوونه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له ريهانا ئاشكرايكردووه، به هۆى ئه‌وه‌ى "لێى بێزار بووه" ريهانا وازى له خۆشه‌ويسته سعوودييه‌كه‌ى هێناوه.
گۆڤارى (هارپه‌ڕ بازار)ى ئه‌مريكى تايبه‌ت به فاشيۆن و ژنان بڵاويكرده‌وه، "ريهانا دڵى حه‌سه‌نى تێكشكاندووه. ئه‌و دڵى پياوان ده‌شكێنێت و ئه‌مجاره‌ش لێى بێزار بووه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له چه‌ندين پياوى ديكه بێزار بووه"
حه‌سه‌ن جه‌ميل، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئيداره‌ى كۆمپانياى (عه‌بدول له‌تيف جه‌ميل)ه كه يه‌كێكه له كۆمپانيا گه‌وره‌كانى جيهان و مافى دابه‌شكردنى ئۆتۆمبێله‌كانى (تويوتا)ى ژاپۆنى به‌سه‌ر سعووديه و حه‌وت وڵاتى ديكه‌دا هه‌يه.
سامانى ئه‌و خێزانه به مليارێك و نيو دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت. وه‌ك ئه‌وه‌ى گۆڤارى فۆربس بڵاويكردووه‌ته‌وه.
.jpg)

