له‌باره‌ی مونبجه‌وه ئه‌مه‌ریكا روو له توركیا و پشت له یه‌په‌گه ده‌كات
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره ئه‌مه‌ریكا ئه‌ركی گرێنتیكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان له مونبجه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای مونبج رێككه‌وتووین، كه كه‌به‌گوێره‌ی نه‌خشه رێگاكه، پێویسته هێزه كوردییه‌كان له مونبجه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات بكشێنه‌وه.
كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" بڵاویكرده‌وه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر دانوستانه‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ریگای مونبج به‌رده‌وامن، كه شه‌وی رابردوو له‌نێوان مایك پۆمپیو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، هاوتا توركه‌كه‌ی له واشنتۆن رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، نه‌خشه‌رێگاكه زه‌مینه‌یه‌كی دیبلۆمسای فراوان ده‌ڕه‌خسێنێت و جێبه‌جێكردنیشی پێویستی به پابه‌ندبوون به‌و خاڵانه هه‌یه كه دانووستانی له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت، به‌مه‌رجێك ئه‌و خاڵانه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لا له‌به‌رچاو بگرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر شانی، كه بریتییه له گرێنتیكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان له مونبجه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات.
هه‌روه‌ها گوتیشی، تائێستا ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ رووسیاش له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه تایبه‌ته‌كانه‌وه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه، بۆئه‌وه‌ی رێگری له به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌ردوو له‌باره‌ی مونبجه‌وه له‌ناو سووریا بكرێت و دووپاتیكرده‌وه، واشنتۆن به گرنگییه‌وه به‌رده‌وامی به‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌دات.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه ئاشكراشیكرد، وڵاته‌كه‌ی پێشبینی ده‌كات ئیداره‌ی مونبج دوور له هیچ سیمایه‌كی سه‌ربازی راده‌ستی خه‌ڵكی شاره‌كه بكرێت و گوتیشی، واشنتۆن له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره له‌گفتوگۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مه‌ڕۆ به‌رپرسانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" كشانه‌وه‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی له مونبج راگه‌یاندبوو.
H.B