"كیم بۆ دیداری تره‌مپ ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ"
راوێژكارێكی تره‌مپ: پێویسته كیم له‌و هه‌ڵوێسته‌دا بێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆدۆڵف جولیانی، یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، بۆ ئه‌نجامدانی دیداری لوتكه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌ژنۆكانی".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی بلۆمبێرگ، جولیانی له ئیسرائیل وتارێكی پێشكه‌ش كردووه‌و گوتوویه‌تی: "كۆریای باكوور سوكایه‌تییان به جێگری سه‌رۆك و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان كرد، هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی ئه‌تۆمییان لێكردین و گوتیان سه‌رده‌كه‌وین، به‌ڵام كاتێ گوتمان لوتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه، سه‌رۆكی كۆریای باكوور بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیداره ئه‌نجام بدرێت كه‌وته سه‌ر ئه‌ژنۆكانی، ئه‌وه‌ش ئه‌و دۆخه‌یه كه پێویسته كیم جۆنگ ئون پێی بگات".
له كۆتایی مانگی رابردوودا تره‌مپ له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه نووسی: "به‌هۆی لێدوانه‌كانی كۆریای باكووره‌وه كه به‌م دوواییانه دژی ئه‌مریكا داوونی، ئیتر پێویست به ئه‌نجامدانی ئه‌و دیداره‌ی نێوانمان ناكات".
هه‌روه‌ها كۆشكی سپی له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، تیمی ئه‌مریكی بۆ ئاماده‌كاریی لوتكه‌كه‌ی سنگاپوور چوونه‌ته ئه‌و وڵاته، به‌ڵام تیمه‌كه‌ی پیۆنگ یانگ نه‌هاتوون و پێده‌چێت ئێمه ئاماده‌كاریی بۆ شكستهێنانی لوتكه‌كه بكه‌ین".
به‌ڵام دواتر تره‌مپ گووتی: "دیداری لوتكه رۆژی 12/6/2018 له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئه‌نجام ده‌درێت".