ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێ ده‌كات
لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری ده‌نێرێته باڵه‌خانه‌ی كۆمیسیۆن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی یاسای هه‌موواركراوی هه‌ڵبژرادن بڵاودهكاتهوهو وێڕای ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌موواركراوی هه‌ڵبژاردنی 2018 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه رایده‌گه‌یه‌نن، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ناوی دادوه‌ره‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و لیژنه‌یه‌كیش ده‌نێرینه باڵه‌خانه‌ی كۆمیسیۆن".
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌ڵێت، هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دادوه‌ره‌كانمان درووست بكات و ژماره‌ی مۆبایله‌كانیشیان داده‌خرێت.
ئێواره‌ى رۆژی چوارشه‌ممه 6/6/2018، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تايبه‌ت به تاوتوێكردنى پرسى ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو و 173 په‌رله‌مانتاریش به‌شداريي دانیشتنه‌كه‌یان كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕياريدا له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه.
په‌رله‌مانی عێراق به زۆرينه‌ى ده‌نگ بڕياريدا (9) دادوه‌ر راسپێرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى كۆميسيۆن و سه‌رجه‌م به‌رپرسانى باڵاى كۆميسيۆنىشی سڕكرد.