به وێنه.. گه‌رده‌لوول پێشه‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌ك له‌كاتى فڕيندا وێران ده‌كات
به‌هێزترين كانزاى به‌كارهاتووى وێران كردووه
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌يه‌كى سه‌ر به هێڵى ئاسمانى ئه‌مه‌ريكا له ويلايه‌تى (نيومهكسيكۆ) ناچار بوو بنيشێتهوه، دواى ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى گه‌رده‌لوولێكى بروسكهدار بوويه‌وه و پێشه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه وێران بوو.
فڕۆكه‌كه له گه‌شتێكى نێوان (سانت ئه‌نتۆنيۆ) و (فۆنيكس) بوو، به‌ر له‌وه‌ى رێگه‌ى خۆى بگۆڕێت و به ناچارى له فڕۆكه‌خانه‌ى (El Paso) بنيشێتهوه.
به گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسانى فڕۆكه‌وانى ئه‌مه‌ريكا، هيچ سه‌رنشينێكى فڕۆكه‌كه زيانى به‌ر نه‌كه‌وتووه و ته‌نيا زۆرێكيان تووشى دڵتێكچوون و رشانه‌وه بوونه.
تيمى چاككهرهوهى فڕۆكه‌كه سه‌رسامى خۆيان له هه‌مبه‌ر هێزى گه‌رده‌لووله‌كه پيشانداوه، به جۆرێك كه به‌هێزترين كانزاى به‌كارهاتووى له پيشه‌سازى فڕۆكه وێران كردووه.
سه‌رنشينه‌كانى فڕۆكه‌كه باسيان له‌وه كردووه، هه‌موويان تۆقيون و هه‌موو شتێك له ناو فڕۆكه‌كه به‌ملا و به‌ولادا كه‌وتووه.


سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر