يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان دياريكرا
له زۆربه‌ى وڵاتانى جيهانى ئيسلامى يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان هاوكاته له‌گه‌ڵ
K24 – ھەولێر:
سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى فه‌له‌كى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (6ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) رايگه‌ياند، له زۆربه‌ى وڵاتانى جيهانى ئيسلامى، يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژى هه‌ينى (15ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018).
سه‌نته‌ره‌كه روونيشيكرده‌وه، ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه (14ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، به چاو، مانگى يهكشهوهى مانگى شه‌وال (شه‌شه‌ڵان) له زۆربه‌ى وڵاته ئيسلامييه‌كان ده‌بينرێت. هه‌ر بۆيه رۆژى هه‌ينى (15ى حوزه‌يران) ده‌بێته يه‌كه‌م رۆژى مانگى شه‌شه‌ڵان و يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى مانگى ره‌مه‌زان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، له به‌شێكى وڵاتانى ئيسلامى ئه‌سته‌م ده‌بێت مانگى يه‌ك شه‌وه به چاو ببينرێت.
رۆژنامه‌ى (عاجل)ى ىسعوودى له زارى شاره‌زاى فه‌له‌كى (عه‌بدولعه‌زيز حصينى) گواسته‌وه، كه "به دڵنياييه‌وه مانگى ره‌مه‌زان ئه‌مساڵ ته‌نيا (29) رۆژ ده‌بێت و (15ى حوزه‌يران) يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنه".
ئه‌و شاره‌زايه ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، به مه‌رجێك ئاسمان بێ هه‌ور بێت، ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه (14ى حوزه‌يران) مانگ ده‌بينرێت.
اللهم اجعلنا م‌من صام هذا الشهر وقامه ايماناً واحتسابا واجعلنا م‌من وفق لقيام ليلة القدر
— عبدالعزيز الحصيني (@A__alhussaini) ٥ يونيو ٢٠١٨
الحسابات الفلكية تقول ان شهر رمضان لعام "39" هجري سيكون ناقصا " 29 يوما"
و #عيد_الفطر الجمعة ورؤية الهلال ممكنة -ان شا‌ء الله - بشرط صفاء الأجواء في مكان الترائي
والمحكمة العليا تؤكد او تنفي ذلك
سه‌رچاوه: عربى بوست
ئ.ر