له ناوچه‌ى سه‌در دوو بۆمبى چێندراو به‌دواى يه‌كدا ته‌قينه‌وه
دوو كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و 17 كه‌سى ديكه بريندار بوون
K24 – ھەولێر:
له نزيك حوسه‌ينيه‌يه‌كى ناوچه‌ى (سه‌در) له خۆرهه‌ڵاتى شارى به‌غدا، دوو ته‌قينه‌وه‌ى يه‌ك به دواى يه‌ك رووياندا.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له ناوچه‌ى (سه‌در)، رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و دوو بۆمبى چێندراو له نزيك حوسه‌ينييه‌كى ناوچه‌ى (سه‌در) ته‌قينه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه ناوخۆييه‌كانى عێراق له ئاكامى ئه‌و ته‌قينه‌وانه‌دا دوو كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه و 17 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
له چه‌ند مانگى رابردوودا، ره‌وشى ئه‌منى شارى به‌غداى پايته‌ختى عێراق، تا راده‌يه‌ك سه‌قامگيرى به خۆوه بينيى بوو.
ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌مشه‌وى ناوچه‌ى (سه‌در) هاوكاتن له‌گه‌ڵ كۆتايهاتنى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و بڕياردان له باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقه‌وه.
ئ.ر