به‌ريتانيا و ئه‌ڵمانيا و فه‌ره‌نسا دژى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى ئهتۆمين له‌گه‌ڵ ئێران
سێ وڵاتی ئەوروپا نامەیەک بۆ ئەمریکا سەبارەت بە ئێران دەنێرین
K24 - ھەولێر
وەزیرانی دەرەوە و دارایی هه‌ریه‌ك له وڵاتانى (بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا) بە فەرمی لە نامەیەکدا بۆ ئەمریکا پشتگیری خۆیان بۆ رێککەوتنامە ئەتۆمیيەکەی ساڵی (2015)ی ئێران و وڵاتانى (پێنج كۆ يه‌ك) دووپاتکردەوە.
ئاژانسی هەواڵدهری فەرەنسی بڵاويكرده‌وه، ئەو وڵاتە ئەوروپیانە جیا لەوەی پشتگیری خۆیان بۆ رێککەوتنامەكه دووپاتکردووه‌تەوە، دەشیانەوێت ئەمریکا بازرگانی ئەوروپا لە سزاکانی سەر ئێران بپارێزێت.
ئەم هەڵوێستەی ئەو سێ وڵاتەی ئەوروپا لە کاتێکدایە، (بنیامین ناتانیاهۆ)، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، سەردانی ئەو وڵاتە ئەوروپیانەی کردبوو بۆ قایل کردنیان بە کشانەوەیان لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران.
پێشتر (دۆنالد ترەمپ)،سەرۆکی ئەمریکا، لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران کشایەوە و بەڵێنی گەڕانەوەی سزاکانی سەر ئێرانی دابوو، بە هۆیەوە چەند کۆمپانیایەکی ئەوروپیش دووچاری زیان بوون.
له ته‌مموزى (2015)دا هه‌ريه‌ك له ئێران و وڵاتانى ئه‌ندامى ههميشهيى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى (فه‌ره‌نسا، رووسيا، به‌ريتانيا، ئه‌مريكا و چين) له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا رێككه‌وتنێكى ئهتۆمييان واژوو كرد و به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه پێويست بوو ئێران ده‌ستبه‌ردارى پيتاندنى يۆرانيۆم ببێت و له به‌رامبه‌ريشدا سزا ئابوورييه‌كانى سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵبگيرێن.