ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بڕيارى دا
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تايبه‌ت به تاوتوێكردنى پرسى ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌ستى پێكرد
K24 - ھەولێر
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تايبه‌ت به تاوتوێكردنى پرسى ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌ستى پێكرد.
په‌يامنێرى كوردستان24، له به‌غدا رايگه‌ياند، 173 په‌رله‌مانتار له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌شدارييان كردووه.
په‌يامنێرى كوردستان24 راشيگه‌ياند، له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجوومه‌ن بڕياريدا له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه.
په‌رله‌مان به زۆرينه‌ى ده‌نگ بڕياريشدا (9) دادوه‌ر راسپێرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى كۆميسيۆن و سه‌رجه‌م به‌رپرسانى باڵاى كۆميسيۆنى سڕكرد.