ژنانی سعوودییە به‌ده‌ست هه‌شت یاساوه‌ دەناڵێنن

یه‌كه‌م ئافره‌تی سعوودییه‌ مۆڵه‌تی شۆفێریی وه‌رگرت

K24 - هه‌ولێر:

رۆژی دووشەمە (04/06/2018) یەکەم ئافرەتی وڵاتی سعوودیە مۆڵەتی شۆفێری پێبەخشرا و نزیکەی دوو هەزار ئافرەتی دیکەش لە پرۆسەی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێرین.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕ تی رووسی، سەرەڕای مافی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێریی، هێشتا هەشت یاسای دیکە هەیە کە ئازادی لە ژنانی ئەو وڵاتە زەوتکردووە:

- ژنان دەبێت لە دەرەوەی ماڵەکانیان بە تەواوی باڵاپۆش بن.

- ژنان بۆیان نییە لەگەڵ پیاوانێک کە نایانناسن تێکەڵ بن.

- ئەگەر بیانەوێت گەشت بکەن، خانوو بەکرێ بگرن، داوای یاسایی پێشکەش بکەن و هەندێک جۆری بیمەی تەندروستیان هەبێت، دەبێت لێپرسراوێکی نێرینەی لێ ئاگادار بکات جا مێرد، باوان، برا، مام و کوڕ بێت.

  • ژنان دەبێت رەزامەندی لێپرسراوە نێرینەکەی هه‌بێت کاتێک دەیەوێت شوو بکات یان تەڵاق وەربگرێت. ئەو ژنانەی دەیانەوێت شوو بکەن بە کەسێک کە سعوودی نەبێت، دەبێت رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە وەربگرن. 
  • - ژنان بۆیان نییە شوو بکەن بە کەسێک کە موسڵمان نییە.
  • - بەبێ ئاگاداریی و رەزامەندی لێپرسراوە نێرینەکەی، بۆی نییە هەژماری بانکی هەبێت و بۆشیان نییە کۆنترۆڵی دارایی خۆیان بە تەنها بکەن.
  • - ژنان نیوەی پیاوان سامانی دایک و باوکیان بەردەکەوێت.

- کاتێک ژنێک لە مێردەکەی جیادەبێتەوە، بۆی هەیە منداڵەکانی تا تەمەنێکی دیاریکراو لابێت. کچان تا تەمەنی نۆ ساڵی و کوڕان تا تەمەنی حەوت ساڵان لەگەڵ دایکیان دەمێننەوە.