"پارتی له ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ناترسێ"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: پارتی دژی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان نییه
K24 - هه‌ولێر:
رێناس جانۆ، پەرلەمانتاری پارتی لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند: "هەڵوێستی پارتی روونە و دژایەتی ژماردنه‌وه‌ی دەنگدان به ده‌ست ناكات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: " لە دەوروبەری موسڵیش ستەمێكی زۆر لە پارتی دیموكراتی كوردستان کراوە و بەشێکی زۆری سندووقەکانی دەنگدان لەلایەن کۆمسیۆنەوە هەڵوەشێندراونەتەوە".
هه‌روه‌ها گووتی: "به‌ڵام له ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا به‌ده‌ست، پارتی كه‌مترین زیانی پێده‌گات.
قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی له كاتێكدایه فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌شداریی دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 6/6/2018 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی نه‌كرد. كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕياردرا له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه.
په‌رله‌مانی عێراق به زۆرينه‌ى ده‌نگ بڕياريدا (9) دادوه‌ریش راسپێرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى كۆميسيۆن و سه‌رجه‌م به‌رپرسانى باڵاى كۆميسيۆنىشی سڕكرد.
ئه‌مڕۆش ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی یاسای هه‌موواركراوی هه‌ڵبژاردن بڵاوكرده‌وه‌و وێڕای ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌موواركراوی هه‌ڵبژاردنی 2018 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه رایده‌گه‌یه‌نن، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ناوی دادوه‌ره‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و لیژنه‌یه‌كیش ده‌نێرینه باڵه‌خانه‌ی كۆمیسیۆن".
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌ڵێت، هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دادوه‌ره‌كانمان درووست بكات و ژماره‌ی مۆبایله‌كانیشیان داده‌خرێت.