ئيمارات: هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق پاشه‌كشێى هه‌ژموونى ئێران ده‌خه‌نه‌ڕوو
جيهانى عه‌ره‌بى ده‌يه‌وێت چيديكه به چاويلكه‌ى تائيفييه‌وه نه‌ڕوانێته كێشه‌كانى
K24 – هه‌ولێر:
گه‌وره به‌رپرسێكى ميرنشينه يه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌ب(ئيمارات) رايگه‌ياند، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاماژه‌ن بۆ كورتهێنانى هه‌ژموونى ئێران و شكستى خواسته‌كانى بۆ گه‌يشتن به چه‌كى ناووكى.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رۆژى (12ى ئايار)ى رابردوو، ليستى (سائيرون)ى سه‌ر به (موقته‌دا سه‌در) توانى ببێته براوه‌ى يه‌كه‌م و كار بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌ت بكات.
سه‌در هه‌رچه‌نده به نه‌يارى ئه‌مريكا هه‌ژمار ده‌كرێت، هاوكات به‌رهه‌ڵستكارى سياسه‌ته‌كانى ئێرانيشه له ناوچه‌كه‌دا.
(ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش) وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئيمارات، به رۆژنامه‌ى (ناشيوناڵ)ى راگه‌ياند، "جيهانى عه‌ره‌بى ده‌يه‌وێت چيديكه به چاويلكه‌ى تائيفييه‌وه نه‌ڕوانێته كێشه‌كانى و ناوچه‌كه پێويستى به پشتيوانيكردنى سه‌نته‌رنێكى عه‌ره‌بى هه‌يه".
گوتيشى: "زۆربه‌ى ئه‌و لێدوانانه‌ى له عێراقه‌وه گوێبيستيان ده‌بين، به روونى ئاماژه‌ن بۆ به‌رهه‌ڵستى هه‌ژموونى ئێران و ئه‌مه‌ش ماناى وايه ناسنامه‌ى عێراقى بوون، خه‌ريكى هێزى خۆى به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌گه‌ر ئێران هێشتا سوور بێت له‌سه‌ر روانگه‌ى توندى تائيفيانه‌ى خۆى بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هێزى سه‌ره‌كى له ناوچه‌كه‌دا ئه‌وا ده‌توانم بڵێم ئێران رووبه‌ڕووى گورز ده‌بێته‌وه و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام نابێت".
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر