شیوه‌نی عه‌بادی و جبووری بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه
سه‌رچاوه‌یه‌ك: عه‌بادی و جبووری سوودمه‌ندی یه‌كه‌می ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانن

24 - هه‌ولێر:
بڕیاری ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی عێراق له‌وانه‌یه بۆ هه‌ندێك لایه‌ن ببێته كێشه و زه‌ره‌ری زۆری لێبكه‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن، سوودمه‌نیشی هه‌ن و سه‌ره‌كیترینیان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانن.
رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی: "گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندی پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست عه‌بادی و سه‌لیم جبوورییه و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێیوایه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018 سته‌مێكی زۆر كراوه".
ئه‌و سه‌رچاوه په‌رله‌مانییه ئه‌وه‌یشی گوتووه كه زانیاریی هه‌یه نزیكه‌ی 5 ملیۆن دۆلار خه‌رجكراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لیم جبووری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌رنه‌چێت و ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌و كاره‌یشه‌وه‌ن لایه‌نه سوننییه‌كانن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مجاره له به‌رژه‌وه‌ندی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سریش نییه و خودی خۆیشی ته‌نها 55 هه‌زار ده‌نگی هێناوه، له كاتێكدا عه‌بادی پێشبینی ده‌كرد خۆی و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنن، چونكه به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتوون و له چوار ساڵی رابردوودا تا راده‌یه‌ك ئابووری عێراقی "بوژاندووه‌ته‌وه".
رۆژی چوارشه‌ممه 6/6/2018 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕياریدا له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێراق به زۆرينه‌ى ده‌نگ بڕياريدا (9) دادوه‌ریش راسپێرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى كۆميسيۆن و سه‌رجه‌م به‌رپرسانى باڵاى كۆميسيۆنىشی سڕكرد.
ئه‌مڕۆش ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی یاسای هه‌موواركراوی هه‌ڵبژاردن بڵاوكرده‌وه‌و وێڕای ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌موواركراوی هه‌ڵبژاردنی 2018 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه رایده‌گه‌یه‌نن، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ناوی دادوه‌ره‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و لیژنه‌یه‌كیش ده‌نێرینه باڵه‌خانه‌ی كۆمیسیۆن".
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌ڵێت، هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دادوه‌ره‌كانمان درووست بكات و ژماره‌ی مۆبایله‌كانیشیان داده‌خرێت.