کوڕێک بۆ ژەمە خۆراکێک "خۆشەویستەکەی" جێدەهێڵێت
کاردانەوەی ستافی رێستۆرانەتەکە مایهی سەرسامییه
K24 - ههولێر:
کچ و کوڕێک لە شاری سیدنی وڵاتی ئوسترالیا یەک دەناسن و بڕیار دەدەن بۆ یەکەم ژوانیان بچنە رێستۆرانتێکی گرانبەها بەناوی ( میلکی لەین) لە سیدنی، بەڵام کوڕەکە دوای خواردن و خواردنەوەیەکی زۆر كچهكه جێدههێڵێت و هەڵدێت.
خاوەنی رێستۆرانەتەکەش نایکات بە نامەردی و وێنە کوڕ و کچەکە لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاودەکاتەوە و دەڵێ "ئەم کوڕە بەهۆی 100 دۆلاری ئەمریکی، خۆشەویستەکەی بە گریان وخەمناکی جێهێشت".
.jpg)
بە گوێرەی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بریتانی، کوڕەکە بەبیانووی راکێشانی پارە لە ئامێری ئەی تی ئێم دەچێتەوە دەرەوەی رێستۆرانتەکە و ناگەڕێتەوە، پاش ئەوەی کچەکە چەند جارێک تەلەفوونی بۆ دەکات، ژمارە تەلەفونی کچەکە بلۆک دەکات و خۆی وون دەکات.
ئەوەی زیاتر بۆتە باسی خەڵکی شارەکە، رەفتاری ستافی رێستۆرانتەکەیە ئهوان تەواوی پارەکە کە بڕی 100 دۆلار بووە، خستویانەتە سەر ئەستۆی رێستۆرانتەکە و پسوولەیەکی 150 دۆلاریشیان داوەتێ بۆ ئەوەی" ئەم جارە لەگەڵ کەسێکی باشتر بێتەوە و پیاوێکی راستەقینە بدۆزێتەوە".