ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه
لیژنه‌یه‌كی باڵای دادوه‌ری چوونه ناو باره‌گای كۆمسیۆنی به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌كه به نایاسایی وه‌سف ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه راده‌گه‌یه‌نێت، كۆمیسیاران سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان كه پێوه‌ی پابه‌ندن و مافی ده‌ستووری و یاسایی خۆیشیان له یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ژماره 45ی ساڵی 2013ی هه‌مواركراو، به‌كارده‌هێنن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌كراوه، هه‌مواركردنه‌وه‌كه چه‌ند بڕگه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی یاسایی تێیدایه و له‌گه‌ڵ یاسای كۆمیسیۆن ژماره 11ی ساڵی 2007 یه‌كناگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ته‌واوی ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌ربڕی، بۆ ئاسانكاری له ئه‌ركه‌كانییان به گوێره‌ی ئه‌و رێكارانه‌ی یاسا دیاریكردوون.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، دژی پرۆسه‌ی هه‌ژمار و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان نین به ده‌ست ئه‌گه‌ر لایه‌نی یاسایی دیاری كردبێت، ئه‌و خاڵه‌ش پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه باسكراوه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران دووپاتیده‌كاته‌وه، به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و پیشه‌ییانه ئه‌ركه‌كانییان ئه‌نجامداوه و رێگه‌یان به هیچ لایه‌نێك نه‌داوه ده‌ستێوه‌ردان له كاره‌كانییان بكات و كاریگه‌ریی له بڕیاره "پتهوهكانییان" بكات، به‌تایبه‌ت له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 6ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی تێپه‌ڕاند.
هه‌مواری سێیه‌می یاساكه، دووباره هه‌ژماركردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست له‌خۆگرتووه بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایار، له‌گه‌ڵ راگرتنی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كان له پارێزگاكان و گۆڕینیان به 9 دادوه‌ر.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كیش داوه بۆ به‌دواداچوونی راستییه‌كان له باره‌ی هه‌ڵبژاردن و پێشێلكارییه‌كان.
لای خۆیه‌وه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی هه‌مواری سێیه‌می یاساكه ده‌ربڕیوه.
دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاند، بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردن بۆ ساڵی 2018، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كردووه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی 10ی حوزه‌یران بن، بۆ دیاریكردنی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه شوێنی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ده‌گرنه‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و راپه‌ڕاندنی پرۆسه‌ی هه‌ژمار و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست.
به‌یره‌قدار ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كاری لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه به تانه‌كانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی راده‌گیرێت، تا كاره‌كانی لێژنه دیاریكراوه‌كه بۆ هه‌ژمار و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ته‌واو ده‌بێت.
ا. م