پوتین هۆشداری لەبارەی جەنگی جیهانی سێیەم دەدات
سهرۆكی رووسیا: جەنگی جیهانی سێیەم کۆتایی بە شارستانیەتەکان دەهێنێت و بوارمان پێنادات ههنگاوهكانی چارهسهری بگرینه بهر
K24- ههولێر:
ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، ساڵانە دانیشتنێکی تەلەڤزیۆنی ئەنجام دەدات و تیایدا وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە لەلایەن هاووڵاتیانی رووسیاوە لە رێگای ئینتەرنێت و پەیوەندی تەلەفؤنیهوه ئاراستەی دەکرێن.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی(07/06/2018) و پوتین چەند پرسێکی گەرمی وڵاتەکەی لەبارەی دۆخی ئابووری، جامی جیهانی، سزاکان و ئەگەری روودانی جەنگی جیهانی سێیەم وروژاند.
سهرۆكی رووسیا لە وەڵامی ئەوەی، ئایا سزاکانی سەر رووسیا دەبێته هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم؟ وتەیەکی ئەلبێرت ئاینشتاین، گەورە زانای بواری فیزیای بەبیر جیهان هێنایەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "بزنس ئینسایدەر"، پوتین هۆشداری لەربارەی جەنگی جیهانی سێیەم دایه جیهان و گوتی: "من نازانم لە جەنگی جیهانی سێیەم چ جۆرە چەکێک بەکاردێت، بەڵام لە جەنگی جیهانی چوارەم دار و بەرد بەکاردێت".
پووتین گووتیشی: "جەنگی جیهانی سێیەم کۆتایی بە شارستانیەتەکان دەهێنێت. دەبێت ئەوەش رێگری لە ئێمە بکات لەوەی هەندێک هەنگاوی نێودەوڵەتی بنێین کە بەکۆتایی شارستانیەتەکان تەواوبێت".
رووسیا بە خاوهندارێتی بۆ حەوت هەزار پارچهی چەکی ئەتۆمی، خاوەن زۆرترین چەکی وێرانکەری جیهانییه، پوتینش لە ئەگەری بەکارهێنانی ئهو چهكانه دووپاتیكردهوه: "جیهان بە تەواوی وێران دەکات".
H.J