فه‌ره‌نسا په‌نابه‌رێكى عێراقى به تۆمه‌تى تيرۆر ده‌ستگير ده‌كات
له هه‌رێمى كالڤادۆسى خۆرئاواى فه‌ره‌نسا ده‌ستگيركراوه
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى فه‌ره‌نسا، په‌نابه‌رێكى عێراقى به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه ده‌ستگيركرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (فرانس پرێس) بڵاويكرده‌وه، ئه‌و په‌نابه‌ره ماوه‌يه‌ك له‌مه‌و به‌ر له هه‌رێمى كالڤادۆسى خۆرئاواى فه‌ره‌نسا ده‌ستگيركراوه.
نووسينگه‌ى داواكارى گشتى له پاريس رايگه‌ياند، ئه‌و په‌نابه‌ره تۆمه‌تبار كراوه به ئه‌نجامدانى تاوانى كوشتنى په‌يوه‌نيدار به تيرۆر و تاوانى جه‌نگه‌وه.
له فه‌ره‌نسا دواى هێرشه‌كانى (2015)ى سه‌ر ئه‌و وڵاته، پاريس سيستمى بارى له‌ناكاوى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ راگه‌ياند و له نۆڤێمبه‌رى رابردوودا كۆتايى به واده‌ى بارى له‌ناكاوى هێنا.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى فه‌ره‌نسا له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، له‌و ماوه‌يه‌دا توانيويانه رێگرى له (32) كرده‌وه‌ى تيرۆريستى بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر (650) پارچه چه‌كدا بگرن و ده‌ستگيركردنى ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقييه‌ش هه‌ر له‌و ماوه‌يه‌دا بووه.
ئ.ر