شێف ومیدیاکاری ناسراوی ئەمەریکی ئەنتۆنی بۆردەین کۆچی دوایی کرد
ئه‌و ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی ببینه كه له كوردستان ئاماده‌ی كردبوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی بۆردەین، شێف و میدیاكاری ناسراوی ئه‌مه‌ریكا، كه به‌رنامه‌كانی تایبه‌ت به خواردن بوون و یه‌كێك له ئهڵقهكانیشی له كوردستان ئاماده‌كرد، كۆچی دوایی كرد.
بۆردەین، له بەرنامە ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه لەبارەی خواردن درووستکردن ناوبانگێکی جیهانی هەبوو، لە چەندین كه‌ناڵێكی دیاری ئه‌مه‌ریكا بەرنامەكانی پێشکەش دەکرد، یه‌كێك له‌وانیش كه‌ناڵی CNN و کەناڵی تراڤڵ بوو، هه‌ندێك له ئهڵقهكانیشی له وڵاتانی دیكه ئاماده ده‌كرد و سه‌ردانی وڵاتانی ده‌كرد، تێیدا باسی تایبه‌تمه‌ندی و خواردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كرد، یەکێک لە زنجیرەکانی بەرنامەکەشی له ساڵی 2016 لە کوردستان بوو کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.
بۆردەین ئەمڕۆ لە شاری ستراسبۆرگ لە فەرەنسا لە تەمەنی 61 ساڵی کۆچی دوایی کرد و گومانیش دەکرێت خۆی کوشتبێت.
بۆردەین چەندین کتێبی لە بارەی خواردنەوە نووسیوە کە به پڕفرۆش‌ترین کتێبی بواری خواردن دادەنرێن.