میلیشیاكانی ئێران له بهرگی سهربازانی سووریادا خۆیان دهشارنهوه
دهترسن ئیسرائیل بیانكاته ئامانج
K24 - ههولێر:
میلیشیا ئێرانییەکان لە سنووری سووریا و ئیسرائیل جلووبەرگی سەربازانی سوپای سووریا دەپۆشن تاکو لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە نەکرێنە ئامانج.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: "سوپای سووریا چەکدارانی حزبوڵا و میلیشیا ئێرانییەکان وەک جەنگاوەری خۆی نیشاندەدات تاکو بیانپارێزێت لە هێرشەکانی ئیسرائیل".
ئەحمەد عهزام، فەرماندە له سوپای "الخلاص" كه گرووپێكی یاخیبووی قنهیتهرهی سووریان، لەو بارەیەوە گووتی: "میلیشیاكانی سهر به ئێران بە جلوبهرگی سوپای سووریاوە، دەچنە ناو ئۆتۆمبێلە سەربازیەکانی سوپا و ناسنامەی چەکدارانی کوژراوی سووریایان دراوەتێ".
ئەم هەوڵەی ئێران لە کاتێکدایە، پێشتر هەردوو وڵاتانی ئیسرائیل و رووسیا لەسەر ئەوە رێكکەوتن دەبێت تەنها سوپای سووریا لە سنوورەکانی نێوان سووریا و ئیسرائیل بوونی هەبێت، بەڵام ئێران رەتی کردەوە سوپاکەی لە سنوورەکانی سووریا بکشێنێتەوە.