به‌وێنه‌.. ره‌فتاری گۆریلایەکی دەرکراو ناخ دەهەژێنێت

دوای ئه‌وه‌ی گۆریلایه‌ك له‌ وڵاتی كۆنگۆ فه‌رامۆش ده‌كرێت كاتێك چاوی به‌ یه‌كێك له‌ پارێزه‌ره‌كانی ده‌كه‌وێت ره‌فتارێك ده‌كات كه‌ هه‌موو كه‌س له‌ هه‌سته‌كه‌ی تێبگات

K24- هه‌ولێر:

گۆریلایەکی دەگمەنی جیهان، باوەش بە ئەندرێ، ئەندامێکی پاراستنی گۆریلاکان لە وڵاتی کۆنگۆدا دەکات, ئەمەش دوای ئەوەی لە لایەن گروپەکەی فەرامۆش دەکرێت و بەتەنها دەمێنێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی "دەیلی مەیل"ـی بەریتانی، ئەو جۆرە گۆریلایە (گۆریلای شاخاوی) تەنها 880 دانەیان لە تەواوی جیهان لە ژیاندا ماون و مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە.

لەگەڵ ئەوەشدا، حکوومەتی کۆنگۆ نیازی هەیە ئەو سنوورەی بۆ پاراستنی ئەو گۆریلایانە دروستی کردوە کەم بکاتەوە، تا بتوانن لەو دارستانە بە دوای نەوتدا بگەڕێن.

لە تۆرە کۆمەڵاتییەکان، سۆزی تەنیایی ئەو گۆریلایە دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و خەڵکی داوا دەکات،  رەچاوی هەست و سۆزی ئاژەڵان بکرێت، چونکە ئەوانیش خاوەنی هەست و سۆزی خۆیانن.