ئاژانسێكی ئێرانی: سه‌در و هاوپه‌یمانه‌كانی عێراق به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌به‌ن
"ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی نێوان سائیرون و حیكمه و وه‌ته‌نییه به‌فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا ئه‌وا حكوومه‌ت به ئاوازی وڵاتانی كه‌نداو سه‌ما ده‌كات و عه‌لاویش گه‌وره‌ترین چانسی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت"
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی ته‌سنیمی سه‌ر به حكوومه‌تی ئێران له سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی بڵاویكرده‌وه، راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی نێوان سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ره‌وتی حیكمه كه له‌لایه‌ن عه‌ممار حه‌كیمه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و وه‌ته‌نییه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوی، قه‌یرانی زیاتر بۆ عێراق به‌دوای خۆیدا ده‌هینێت و، ئه‌و وڵاته به‌ره‌و تونێلێكی تاریكه‌وه ده‌بات، راماڵینی چه‌كیش له هێزه عێراقییه‌كانی به سه‌ره‌تای ئاگرێكی نوێ وه‌سفكرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، له لێدوانێكدا بۆ ته‌سنیم گوتوویه‌تی، "به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی دوای پێكهێنانی "هاوپه‌یمانێتی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی" له‌نێوان سائیرون، حیكمه و وهتهنییهدا كراوه، ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا، ئه‌وا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو هاوپه‌یمانێتییه‌كان، دواتریش كه‌سێكی دیكه پۆلستی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێت، كه له‌وانه‌یه ئه‌یاد عه‌للاوی گه‌وره‌ترین چانسی بۆ ئه‌و پۆسته هه‌بێت".
وه‌ك ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی ئاماژه‌ی پێكردووه، "راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان سائیرون، حیكمه و وه‌ته‌نییه، دۆخی عێراق ئاڵۆزتر ده‌كات، چونكه ئه‌و سێ هێزانه‌ی رێككه‌وتنیان كردووه، به‌ڕاشكاوانه جه‌خت له‌سه‌ر گۆڕینی ئاراسته‌ی ئێسیتای عێراق ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای سه‌ردانه‌كانیان بۆ وڵاتانی كه‌نداو، "كوێت، ئیمارات، سعوودیه" و وێڕای ئه‌و پێداهه‌ڵدانه‌ی له لێدوانه‌كانیاندا به‌و وڵاتانه‌دا هه‌ڵده‌ڵێن، كه هه‌موو ئه‌و لێدوانانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌جێندای سیاسی ده‌كه‌ن، كه ئه‌و وڵاتانه زۆرترین رۆڵیان تێدا هه‌یه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ته‌سنیمی راگه‌یاندووه، لاریمان له‌وه نییه كه هێزه عێراقییه‌كان هاوپه‌یمانێتی پێك‌بێنن، به‌ڵام جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ندێ ره‌هه‌ندی مه‌ترسیداری دیكه ده‌كه‌ینه‌وه، له‌وانه‌ش په‌لكێشكردنی عێراق بۆ ناو گێژه‌ڵۆكی هاوپه‌یمانێتییه هه‌رێمییه‌كان له‌سه‌ر حیسابی گه‌له‌كه‌ی، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هیچ كه‌سێك ناتوانێت پێشبینی ده‌ره‌نجامه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ندێك له به‌رپرسان بۆ راماڵینی چه‌ك له هێزه عێراقییه‌كان بكات.
دوێنێ 8ی حوزه‌یران، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق كرد، راسته‌وخۆ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ست به راماڵینی چه‌ك له هێزه عێراقییه‌كان بكات، سه‌ره‌تاش له شاری سه‌دره‌وه ده‌ستپێ بكات و، جه‌ختیشی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كان و كۆسپ درووستنهكردن بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه كرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته هه‌موو لایه‌ك چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌در دووپاتیكرده‌وه، ناكرێت ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌نیا له‌سه‌ر ره‌وتی سه‌در جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵكو پێویسته ته‌واوی گه‌لی عێراق پابه‌ندی بن و پێنشازی كرد، "ئه‌و چه‌كانه بفرۆشرێن و داهاته‌كه‌ی له بونیادنانه‌وه‌ی ناوچه هه‌ژاره‌كان خه‌رج بكرێت و چه‌ك و پاری له عێراق ته‌نیا بریتی بێت له حكوومه‌تێكی سه‌قامگیر و ده‌ستپاك".
H.B