به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه كیم جۆنگ ئون بڕیارێكی ده‌ركرد
به‌ر له بینین تره‌مپ، خۆی و ده‌فته‌ری بڕیاره‌كانی ده‌ركه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، به‌ر له گه‌شته‌ی بۆ سه‌نگاپووره و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه، سه‌ردانی چێشتخانه‌یه‌كی نوێی كرد كه تایبه‌ته به خواردنه ده‌ریاییه‌كان.
ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندی كۆریای باكوور بڵاویكرده‌وه، كیم جۆنگ ئون، له‌گه‌ڵ ده‌سگیرانه‌كه‌ی، لی سۆل چیگۆ، سه‌ردانی رێستورانته‌كه‌یان كردووه.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه‌ی هه‌واڵ، كیم جۆنگ ئون له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و شوێن و دیكۆری چێشتخانه نوێیه‌كه رازی بووه.
وه‌ك میدیاكان باسی ده‌كه‌ن، خودی سه‌رۆكی كۆریای باكوور، رێنمایی كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌كه‌ی ده‌ركردووه و رایگه‌یاندووه ده‌بێت به‌ناوی "تایدۆنجانگ پیۆنگ یانگ بۆ خواردنی ده‌ریایی" بێت.
هه‌ر له‌و شوێنه‌دا، كیم بڕیارێكی تایبه‌تی به چێشتخانه‌كان ده‌ركردووه، كه ده‌بێت له‌مه‌ودوا له كه‌شێكی ئارام‌دا خواردن پێشكه‌ش به میوانییان بكرێت و بێزار نه‌كرێن.
ا. م