ئه‌ردۆغان: شه‌ڕی خاچ و مانگ ده‌ستپێده‌كات
هۆشداری له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه نوێیه‌كه ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌خنه‌ی له بڕیارێكی سیباستیان كۆرتێز، راوێژكای ئوستریا "نه‌مسا" گرت كه سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی 60 مه‌لای ئایینی و 7 مزگه‌وت له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردووه.
ئه‌ردۆغان دوای بڕیاره‌كه‌ی نه‌مسا، هۆشداری ده‌دات، داخستنی مزگه‌وت ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ت له دژی "ئیسلامی سیاسی" و هۆشداریشی له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی "خاچ و مانگ" داوه.
وێبسایتی هه‌واڵی سكای نیوزی ئیماراتی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان له وتارێكیدا له ئیستانبول رایگه‌یاند، ئه‌و رێكارانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌مسا گرتوویه‌ته به‌ر، ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت به ئاراسته‌ی شه‌ڕێكی نوێی نێوان خاچ و مانگدا بڕوات.
بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی نه‌مسا، بۆ داخستنی 7 مزگه‌وت و ده‌ركردنی 60 مه‌لای ئایینی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌كی و بیانی، كۆمه‌ك و پاڵپشتی داراییان پێگه‌یشتووه، به‌تایبه‌تیش توركیا.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌وان ده‌ڵێن مه‌لاكانمان له نه‌مسا ده‌رده‌كه‌ن، وا ده‌زانن ئێمه‌ش به ده‌ست به‌ستراوی ده‌مێنینه‌وه؟ پێویسته ئێمه‌ش شتێك به شتێك بكه‌ین"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ورده‌كاری زیاتر بكات.
ا. م