ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی 27 دادوه‌ری بۆ كۆمیسیۆن دیاریكرد
كۆمیسیۆن له دادگای فیدرالی تانه له بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، كه تایبه‌ت بوو به هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ژماره 45ی ساڵی 2013، 27 دادوه‌ری بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق دیاریكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا، ئه‌نجوومه‌نه‌كه 9 دادوه‌ری بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی كۆمیسیاران دیاریكردووه و 18 دادوه‌ریش بۆ ئۆفیسه‌كانی كۆمیسیۆن له پارێزگاكان.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانیش، ئه‌و 27 دادوه‌ره، له شوێنی كۆمیسیۆنی باڵا و ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ده‌ستبه‌كارده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی دووباره ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌ستپێبكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له دادگای فیدرالی عێراق، تانه‌ی له بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان داوه و به نووسراوێكی فه‌رمی، داوا له دادگا ده‌كات، فه‌رمانێك بۆ راگرتنی رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌مواركراوی سێیه‌م بۆ یاسای ژماره 45ی ساڵی 2013ی تایبه‌ت به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق ده‌ربكات.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو، به‌شێك له لایه‌نه‌كان و ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌رنه‌چوونه، ئه‌نجامه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه و له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه چه‌ند بڕیارێكیان بۆ دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه ده‌ركرد.
ا. م