ڤیدیۆ.. ئاکاری بەرزی کارمەندێکی هاتووچۆ بەرامبەر بەساڵاچوویەک ببینە

"کارمەندەکە خەڵات کراوە"

K24 - هه‌ولێر:

لە هەرێمی سێچوانی وڵاتی چین، کارمەندێکی هاتووچۆ بە کۆڵ پیاوێکی بەتەمەن لە شەقامێکی جەنجاڵی شار دەپەڕینێتەوە و کاردانەوەی زۆر بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە رێگای کامێرای چاودێری شەقامەکان تۆمار کراوە و پاشان لە لایەن پۆلیسەوە بڵاوکراوەتەوە،  پیاوێکی پیر زۆر بە هێواشی دەپەڕێتەوە لەکاتێکدا گلۆپی ترافیکەکە سەوز دەبێ و شوفێران چاوەڕوانی پەرینەوەی دەکەن.

کارمەندێکی هاتووچۆ بە کۆڵ بەساڵاچوەکە بۆ ئەوبەری شەقامەکە دەپەڕێنێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی سەنی بریتانی، کارمەندەکە بەهۆی نیشاندانی مرۆڤدۆستی و دڵسۆزی لەلایەن بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەرێمەکە خەڵات کراوە.

پۆلیس لە بڵاوکراوەیەکدا لەو بارەیەوە نووسیویەتی: " دەبێت هەموو پۆلیسێک بەم جۆرە بێت لە چین".