ڤیدیۆ.. ئاکاری بەرزی کارمەندێکی هاتووچۆ بەرامبەر بەساڵاچوویەک ببینە
"کارمەندەکە خەڵات کراوە"
K24 - ههولێر:
لە هەرێمی سێچوانی وڵاتی چین، کارمەندێکی هاتووچۆ بە کۆڵ پیاوێکی بەتەمەن لە شەقامێکی جەنجاڵی شار دەپەڕینێتەوە و کاردانەوەی زۆر بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە رێگای کامێرای چاودێری شەقامەکان تۆمار کراوە و پاشان لە لایەن پۆلیسەوە بڵاوکراوەتەوە، پیاوێکی پیر زۆر بە هێواشی دەپەڕێتەوە لەکاتێکدا گلۆپی ترافیکەکە سەوز دەبێ و شوفێران چاوەڕوانی پەرینەوەی دەکەن.
کارمەندێکی هاتووچۆ بە کۆڵ بەساڵاچوەکە بۆ ئەوبەری شەقامەکە دەپەڕێنێتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی سەنی بریتانی، کارمەندەکە بەهۆی نیشاندانی مرۆڤدۆستی و دڵسۆزی لەلایەن بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەرێمەکە خەڵات کراوە.
پۆلیس لە بڵاوکراوەیەکدا لەو بارەیەوە نووسیویەتی: " دەبێت هەموو پۆلیسێک بەم جۆرە بێت لە چین".