سه‌لیم جبووری: پێویسته هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه
سه‌لیم جبووری: ده‌ستێك له‌پشت سووتاندنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان هه‌بووه و ئامانج لێی په‌رده‌پۆشكردنی ساخته‌كاری و چه‌واشه‌كردنی خواسته‌كانی گه‌لی عێراقه
K24- هه‌ولێر:
سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌ڵوێستێكی نوێ‌دا دوای سووتانی سندووقه‌كانی ده‌نگدان له ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا، داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌دواداچوون بۆ ئه‌و لایه‌نانه كرده‌وه، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی مانگی رابردوودا ساخته‌كاریان كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له نووسینگه‌ی جبووری ده‌رچووه، جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "تاوانی سووتاندنی كۆگای تایبه‌ت به سندووقه‌كانی ده‌نگدان له ناوچه‌ی ره‌سافه، مه‌به‌ستدار بووه و پلانی پێشوه‌خته‌ی بۆ داڕێژراوه و ئامانج لێی په‌رده‌پۆشكردنی ساخته‌كاری و چه‌واشه‌كردنی گه‌لی عێراق و گۆڕینی خواست و به‌لاڕێدابردنی بژارده‌ی خه‌ڵكی عێراقه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا جبووری دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی ساخته‌كارییه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و دهستكاريكردنێكى مه‌ترسیدار له خواستى گه‌لی عێراق پشتڕاست كرانه‌وه و دواجاریش ئه‌مڕۆ ده‌نگی گه‌ل سووتێندرا، پێویسته هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه".
جبوورى داواى له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاری به‌غداش كرد، "رێككاری ئه‌منی توند، كه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئه‌و تاوانه ده‌گونجێت بگرنه به‌ر و به‌زووترین كات ئه‌جێنداكانی پشت تاوانى ساخته‌كاری و سووتاندنى سندووقه‌كانی ده‌نگدانيش ئاشكرا بكه‌ن".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق و دامه‌زراوه‌كانی چاودێری و میدیاكان كرد، "به‌وردی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه و به روونی و شه‌فافی زانیارییه راسته‌قینه‌كان به خه‌ڵكی عێراق رابگه‌یه‌نن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كێك له كۆگاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌ناوچه‌ی ره‌سافه كه سندووقه‌كانی ده‌نگدانی تێدا هه‌ڵگیرابوون، گڕیگرت.
له‌مباره‌شه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا محه‌مه‌د ره‌بیعی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا ئاشكرایكرد: "ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه و سندووقه‌كانی ناو ئه‌و كۆگایه سووتاون و هیچیان لێ نه‌ماوه‌ته‌وه"، كه بڕیار بوو ئه‌و ده‌نگانه دووباره به‌ده‌ست هه‌ژمار و هه‌ڵاوێر بكرێنه‌وه.
H.B