دوای کیم.. ترەمپ گەيشتە سینگاپورە
دوای نزیكه‌ی 70 ساڵ له ناكۆكی بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكوور باوه‌ش بۆ یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئەوەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 10ی حوزەیران، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا، گەیشتە سینگاپورە، سەرۆکی ئەمەریکاش گەیشتە هەمان وڵات.
کۆبوونەوەی ئەو دوو سەرۆکە، له‌سه‌ر ئاستی جیهان به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی سه‌یر ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ی لە ساڵی 1950ـەوە و لە کاتی دروستبوونی جەنگی سارد لە نێوان ئەمه‌ریکا و یەکێتی سۆڤیەتی جاران، جیا لە هەڕەشە و سڕینەوەی یەکتر، ئەمەریکا و کۆریای باکوور سەودایەکی دیکەیان نەبووە.
بۆ نیشاندانی نیازپاکی، له‌نیوه‌ی دووه‌می مانگی رابردوو کیم چەند سەربازگە و بنکەیەکی ئەتۆمی وڵاتەکەی تەقاندەوە و چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپیش، کۆتایی جەنگی نێوان هەردوو کۆریای باکوور و باشوور و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکووری بە دوادا بێت.
بڕیارە کۆبوونەوەکە رۆژی سێشەممە (12ی حوزەیران) کاتژمێر 9ی بەیانی لە هۆتێل کاپێلا لە دوورگەی سانتۆسای باشووری سه‌نگاپووره به‌ڕێوه‌بچێت.
H.B