عه‌بادى: سووتاندنى كۆگاكان بۆ لێدانه له پرۆسه‌ى ديموكراسى
راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى له باره‌ى سووتانى كۆگاى سه‌ره‌كى سندووقه‌كانى ده‌نگدان له ره‌سافه راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا عه‌بادى فه‌رمانيكردووه به سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنى پارێزگاكان ئاسايشى كۆگاكان توندتر بكه‌ن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، رێككارى ياسايى توند دژى ئه‌و بانده تيرۆريستيانه ده‌گرێته به‌ر كه ده‌يانه‌وێت زيان به ئاسايش و ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بگه‌يه‌نن.
هه‌روه‌ها فه‌رمانى بۆ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى به‌رگرى شارستانى و هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌ركردووه، ده‌ست به لێكۆڵينه‌وه له به‌ڵگه‌كانى تاوان بكه‌ن و رێككارى ياسايى بۆ دۆزينه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره بگرنه به‌ر و راپۆرتى خۆيان ئاماده بكه‌ن.
باسى له‌وه‌شكردووه، له ساڵيادى داگيركردنى مووسڵدا له لايه‌ن داعشه‌وه سووتاندنى كۆگاى سندووقه‌كانى ده‌نگدان به ئامانجى وه‌شاندنى گورزه له وڵات و رێبازه ديموكراتييه‌كه‌ى.