نووسينگه‌ى عه‌بادى: ته‌نيا دادگاى ئيتيحادى ده‌توانێت ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
جبوورى و عه‌للاوى داواى ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق، رايگه‌ياند، ته‌نيا دادگاى ئيتيحادى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌يه بڕيار له باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بدات.
رۆژى 12ى ئايارى رابردوو، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى پرۆسه‌كه، ژماره‌يه‌ك لايه‌ن و ليست و قه‌واره‌ى به‌شداربووى پرۆسه‌كه ناڕه‌زايه‌تيان له دژى ئه‌نجامه‌كان ده‌ربڕى و رايانگه‌ياند، ئه‌نجامه‌كان له رێگه‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى ئه‌ليكترۆنييه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێك هێز و لايه‌ن ساخته كراوون.
(سه‌عد حه‌ديسى)، گوته‌بێژى نووسينگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، (حه‌يده‌ر عه‌بادى)، به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (رۆيته‌رز)ى راگه‌ياند، ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك وه‌زيران و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران نييه و كارى تايبه‌ت به دادگاى باڵاى ئيتيحادييه.
دوێنێ، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، (سه‌ليم جبوورى) دواى سووتانى كۆگاى سندووقه‌كانى ده‌نگدان له (ره‌سافه) داوايكرد پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئيئتيلافى نيشتمانى، (ئه‌ياد عه‌للاوى)ـيش له به‌ياننامه‌يه‌كدا داوايكرد، هه‌ڵبژاردن له ماوه‌ى شه‌ش مانگى داهاتوودا له عێراق دووباره بكرێته‌وه و تا ئه‌و كاته حكومه‌تێكى كاربه‌ڕێكه‌ر وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت.
ئ.ر