داخستنی مزگه‌وت ژیانی راوێژكاری ئۆستریا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هۆشداریی شه‌ڕی دابوو

K24 - هه‌ولێر:
دەزگای دژە تیرۆری وڵاتی ئۆستریا(نەمسا)، لێکۆڵینەوە لەو هەڕەشانەی دەکات کە لە سیباستیان کورز، راوێژکاری ئۆستریا (نه‌مسا)، کراوە لەبارەی داخستنی چەند مزگەوتێکهوه.
حکوومەتی ئۆستریا (نه‌مسا) لە ژێر ناونیشانی "کەمپینی دژی تووندڕەویی" ، بڕیاریداوە حەوت مزگەوت لە وڵاتەکەی دابخات و نزیکەی 60 مەلاش لە کارەکانیان دووربخاتەوە، ئەمەش وایکردوە ک هەڕەشەی کووشتن له كورز بکرێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئاڕ تی رووسی، چەند کەسێک لە رێگای نامە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیامیان بۆ ئەو راوێژکارە ناردووە و تیایدا هەرەشەی هەڵگیرساندنی جەنگ و کوشتنی بەرپرسانی تێوەگلاو لەو بڕیارە دەکەن.
وتەبێژی راوێژكاری ئۆستریا لە وەڵامی ئەو هەڕەشانە گووتی "پلانەکان بەو جۆرە دەڕۆن کە دامان ناون و پەشیمان نابینەوە"
هەندێک لە بەرپرسانی ئۆستریا، ئەو حەوت مزگەوتە بەوە تۆمەتبار دەکەن کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری رێکخراوی نەتەوەپەرستی تورکی بە ناوی"گورگە رەساسییەکان"، بە گوێرەی یاساکانی ئۆستریا، نابێت هیچ رێکخراو و کۆمەڵەیەکی ئاینی پارە لەدەرەوەی وڵات وەربگرێت و دژی وڵات و کۆمەڵگای ئۆستریا کار بکات کە ئەو رێکخراوە تورکییە بەوە تۆمەتبار دەکرێت.
له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئۆستریادا، رۆژی 10/6/2018 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌خنه‌ی توندی له بڕیاره‌كه‌ی سباستیان كۆرتێز، راوێژكای ئوستریا "نه‌مسا" گرت كه سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی 60 مه‌لای ئایینی و 7 مزگه‌وت له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردووه.
ئه‌ردۆغان دوای بڕیاره‌كه‌ی نه‌مسا، هۆشداری ده‌دات، داخستنی مزگه‌وت ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ت له دژی "ئیسلامی سیاسی" و هۆشداریشی له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی "خاچ و مانگ" دابوو.
وێبسایتی هه‌واڵی سكای نیوزی ئیماراتی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان له وتارێكیدا له ئیستانبول رایگه‌یاند، ئه‌و رێكارانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌مسا گرتوویه‌ته به‌ر، ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت به ئاراسته‌ی شه‌ڕێكی نوێی نێوان خاچ و مانگدا بڕوات.