دراوسێكانی "بكوژه‌كه‌ی سوزانا" هاتنه ده‌نگ
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی عه‌لی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ زیاتر کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر عەلی بەشار، بکوژەکەی سوزانای 14 ساڵ لە ئەڵمانیا، گۆڤاری دێر شپیگڵی ئه‌ڵمانی، سەردانی ماڵی دراوسێکانی عەلی دەکات و دەنووسێت: "ئەو پەنابەرە سەرەڕۆ" بووە و لە ژێر کاریگەریی ماددە هۆشبەرەکان بووە".
عەلی و خێزانەکەی لە ماڵێکدا وەک پەنابەر لە شاری ڤیزبادن لە ئەڵمانیا نیشتەجێبوون. بە گووتەی دراوسێکانی: "عەلی کەسێکی سەرەڕۆ بووە و گوێی بە پۆلیسی ئەڵمانیا نەداوە و لەژێر کاریگەری ماددەی هۆشبەربووە".
دێر شپیگڵ، زانیویەتی: "عەلی دوای ئەوەی مافی پەنابەرێتی لە لایەن ئەڵمانیاوە رەتکراوەتەوە، ئیدی نەچۆتە پۆلەکانی فێربوونی زمانی ئەڵمانیشەوە".
سەبارەت بە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن پەنابەرانەوە. ئاژانسی دۆیچە ڤێلە، تێشک دەخاتە سەر راپۆرتێکی حەمزە جەرجانازی، رۆژنامەنووسی سووری لە ئەڵمانیا و تیایدا ئەو رۆژنامەنووە ئاشکرای کردووە: " پەنابەران بەهۆی ئەوەی تێکەڵی یەکدەکرێن و لە چەندەها خەڵکی جیاواز پێکدێن، دووچاری کاری سامناک دەبنەوە".
حەمزە دەشڵێت: "کاتێک کەسێک بۆ زیاتر لە دوو ساڵ لەناو شوێنێک دەژیت کە هیچ تایبەتمەندییه‌كی خۆی نیە بە نەبوونی تەوالێتیشەوە، بەهۆی ئەوانی دیکە دووچاری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و لەشفرۆشی دەبێتەوە".
له نێوان 22 بۆ 23ی مانگی ئایاری رابردوو كچێكی ته‌مه‌ن 14 سأڵانی ئه‌ڵمانی دوای ده‌ستدرێژیی كردنه‌سه‌ری كوژراو گومان ده‌كرێت عه‌لی به‌شار ئه‌و "تاوانه"ـی ئه‌نجامدا بیت.
دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی و خانه‌واده‌كه‌یشی له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕابوونه‌وه كوردستان، رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستانه‌وه له شاری زاخۆ ده‌ستگیركرا و راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانی كرایه‌و تیمێكی تایبه‌تی پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانی و فه‌رمانده‌كه‌یان هاتن و عه‌لییان برده‌وه تا له‌وێ دادگایی بكرێت.