ئه‌ردۆغان بۆ پوتن: با به‌يه‌كه‌وه ئێس-500 درووست بكه‌ين
"رووسيا به قه‌رز و به مه‌رجى گونجاو، سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس-400 ده‌فرۆشێته توركيا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان)، داواى له سه‌رۆكى رووسيا، (ڤلاديمێر پوتن) كرد، به‌يه‌كه‌وه كار بۆ درووستكردنى سيستمى به‌رگرى (ئێس-500) بكه‌ن، كه هاوشێوه‌ى له جيهاندا نييه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ، بڵاويكرده‌وه، (ئه‌ردۆغان)، رايگه‌ياندووه، "رووسيا به قه‌رز و به مه‌رجى گونجاو، سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس-400 ده‌فرۆشێته توركيا، پاشان له قۆناغى دووه‌م و سێيه‌مدا به هاوبه‌شى ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و سيستمه ده‌كرێت".
گوتيشى: "پێشنيازم كردووه بۆ رووسيا، به‌يه‌كه‌وه سيستمێكى به‌رگرى مووشه‌كى به ناوى (ئێس-500) درووست بكه‌ين، كه هاوتاى نه‌بێت له جيهاندا".
سه‌باره‌ت به ره‌خنه‌ى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ) له هه‌مبه‌ر مامه‌ڵه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ رووسيا بۆ كڕينى سيستمى به‌رگرى (ئێس-400)، ئه‌ردۆغان گوتى: "ئه‌ى بۆچى ئێوه به‌رامبه‌ر يۆنان بێده‌نگن، كه سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى رووسى ناسراو به (ئێس-300)ى له رووسيا كڕيوه".
پێشتر، ئه‌ردۆغان، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كردبوو، ئه‌و سيستمه بهرگرييهى له رووسيا ده‌يكڕێت، به‌كارى ده‌هێنێت و گوتبووى: "جا ئه‌گه‌ر به‌كارى نه‌هێنين بۆچى دهيكڕێن".
سه‌رچاوه: نۆڤۆستى و ئه‌نادۆڵ
ئ.ر