دژی وەرگرتنی پەنابەران ئیتاڵیا بژارده‌یه‌كی نوێ ده‌خاته به‌رده‌م ئەوروپا
ئیتاڵیا: پێویسته ئه‌وروپا له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاتانه كه‌مپی په‌نابه‌ران بكاته‌وه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی كۆچ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
گوزیپێ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات چیدی پەنابەران وەرنەگرێت و لە بری ئەوە که‌مپەکان لەو وڵاتانە بکاتەوە کە پەنابەران لێوەی کۆچ دەکەن.
بە گوێرەی هەواڵێکی "فرانس پرێس"ـی فەرەنسی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبه‌شدا له نێوان ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، و گۆزیپێ کۆنتێی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا کە لە پاریس بەڕێوەچوو، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا داوای كرد "له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا په‌نابه‌ران وه‌ربگرێت و كه‌مپی بۆ بكاته‌وه، كه‌مپ و سەنتەری ئەوروپی لە وڵاتانە بکه‌نه‌وه کە پەنابەران لێوەی کۆچ دەکەن".
له‌به‌رامبه‌ریشدا سەرۆکی فەرنسا پشتگیری لەو داوایەی کۆنتێ کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە ماکرۆن و کۆنتێ لەسەر وەرنەگرتنی کەشتییەکی پەنابەران لە لایەن ئیتاڵیاوە لە هەفتەی رابردوو ناکۆکی کەوتە نێوانییان و لێدوانی دژ بەیەکییان دا.
حکوومەتی نوێی ئیتاڵیا کار دژی وەرگرتنی پەنابەران دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپی چڕ كردۆته‌وه. تا دێتیش دەنگی نارازیی ئەوروپا دژی وه‌رگرتنی پەنابەران به‌رزتر دەبێت.
ه.ج