ئینستاگرم گۆڕانکاری لە تایبەتمەندییەکی دهكات
ئێستا بەکاربەرانی ئینستاگرام دەتوانن سکرینشووتی وێنەی هاوڕێیانیان بگرن بێ ئەوەی هاوڕێکەی بزانێت
K24- ههولێر:
کۆمپانیای ئینستاگرام بڕیاریدا تایبەتمەندی ئاگادارکردنەوەی بەکاربەر لە کاتی وێنەگرتنی ستۆری لە رێگای سکرینشووت لاببات.
لەمانگی شوباتی رابردوو، کۆمپانیای ئینستاگرام هاوشێوەی سناپچات تایبەتمەندی ئاگادارکردنەوەی بەکاربەران لە وێنەگرتنی ستۆریەکانیان لە بەرنامەکەی چالاک کرد، بەڵام چیدی ئەو تایبەتمەندییە کارناکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی سەنی بەڕیتانی، ئینستاگرام هۆکاری لابردنی ئەو تایبەتمەندییە بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە، بەکاربەران دەتوانن ئەو کەسانە ببینن کە تەماشا وێنەکانیان دەکەن بۆیە دەتوانن تایبەتەمەندی خۆیان بپارێزن.
ئێستا بەکاربەرانی ئینستاگرام دەتوانن سکرینشووتی وێنەی هاوڕێیانیان بگرن بێ ئەوەی هاوڕێکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام بتوانێت بزانێت.
تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نزیکەی 800 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و یەکێکە لە ئەپلیکەیشنە دیارەکانی مۆبایلی زیرەک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
H.J