ئۆتۆمبێلێك له‌ مۆسكۆ به‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵك ده‌كه‌وێت و 7 كه‌س بریندار ده‌كات

گومان ده‌كرێت هێرشێكی تیرۆریستی بێت

K24 - هه‌ولێر:

ئۆتۆمبێلێكی تاكسی له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، خۆی به‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵكدا كێشا و به‌ هۆیه‌وه‌ 7 كه‌س برینداربوونه‌.

پۆلیسی رووسیا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌، مۆڵه‌تی شۆفێری قیرغزستانی هه‌یه‌. 

له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و برینداره‌كانیش گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.